سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جیا پێشوازییان له‌مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی كرد
ئه‌مڕۆ سێشهمه 3ى ئه‌یلولى 2019، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جیا پێشوازییان له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی كرد.
سه‌ره‌تا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نویسنگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی سه‌رۆكی ئینستیوتى كه‌له‌پووری كورد و ره‌فیق ساڵح سه‌رۆكی بنكه‌ی ژین كرد.
له‌دیدارێكدا كه لوقمان وه‌ردى سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و پێشه‌وا تاهیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیرى و راوێژكاری لیژنه‌كه ئاماده‌یبوون، مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی سه‌رۆكی ئینستیۆتى كه‌له‌پووری كورد و ره‌فیق ساڵح سه‌رۆكی بنكه‌ی ژین وێڕای پیرۆزباییكردنیان له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ى، پوخته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كانی ده‌زگاكانیان له‌پێناو پاراستن و خزمه‌تكردن به فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و كه‌له‌پووری كورد‌و بوارى رۆژنامه‌گه‌ری خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسیان له ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك كرد بۆ به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی كار‌و چالاكییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی یاسادا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای ده‌ستخۆشی له‌كاره پیرۆزه‌كانیان رۆلی هه‌ردوو ده‌زگاكه‌ى له خزمه‌تكردن و پاراستنی كه‌له‌پوور و كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و وشه‌ی كوردی و بوارى رۆشنبیرى به‌رزنرخاند و ئاماده‌یی په‌رله‌مانی كوردستانیشى بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌ربڕی كه خزمه‌ت به‌و بواره گرنگانه‌و ئه‌رشیفكردنیان بكات.\
هه‌ر هه‌مان رۆژ هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی سه‌رۆكی ئینستیوتى كه‌له‌پووری كورد و ره‌فیق ساڵح سه‌رۆكی بنكه‌ی ژین كرد‌و له‌دیدارێكدا كه هه‌ریه‌ك له لوقمان وه‌ردى سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و پێشه‌وا تاهیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیرى و راوێژكاری لیژنه‌كه ئاماده‌یبوون،به‌گرنگییه‌وه باسی لهرۆلى هه‌ردوو ده‌زگاكه له خزمه‌تكردن به كه‌لتوور و كه‌له‌پوور و فه‌رهه‌نگ و وشه‌ی كوردى كرد و رایگه‌یاند: "دهزگاكانتان دوو ده‌زگای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ین و كاریگه‌ریی گهروهیان هه‌بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌رشیفكردنى هونه‌رى ره‌سه‌نى كوردى و نه‌ته‌وه‌ییدا و پشتیوانیی ته‌واوی په‌رله‌مانیشى له‌چوارچێوه‌ی یاسا بۆ ده‌ركردنی هه‌ر یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌و داموده‌زگایانه‌ی كه‌خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستانیان ده‌كه‌ن ده‌ربڕی.