سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/9/2019 د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی كرد له ستیڤن فیگن كونسڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، له دیدارێكدا دوای به‌خێرهێنانیان له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڕێزیان سوپاسگوزاری وخۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان به وردی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و پێشهات ورووداوانه‌ى، كه له كوردستان وعیراقدا ڕووده‌ده‌ن، و ڕوونیكرده‌وه، كه سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتمانیه، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كه ساڵی 2005 خه‌ڵكی عیراق ده‌نگیان بۆ داوه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ده‌ستووری تایبه‌تی خۆی هه‌بێت. وه له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانیشماندا ڕاو بۆچوونی لایه‌نه سیاسیه‌كانمان وه‌رگرتووه كه تاوه‌كو ئێستا زۆربه‌یان ئه‌رێنی و باشن، له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا به ووردی تیشكی خسته سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستووریانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وحكومه‌تی عیراق ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، به تایبه‌ت له ده‌رچوواندن وتێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هه‌روه‌ها یاسای كارگێڕی دارایی و ئاماده‌كاری بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای خزمه‌تی شارستانی، كه ئیستاكه ڕاپۆرته‌كه ئاماده‌كراوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
هه‌روه‌ها ووتی نامه‌یه‌كم بۆ د.محمد حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناردووه، كه ئه‌م پڕۆژه یاسایه نه‌خاته ده‌نگدانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
له ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی 2020 ڕوون كردنه‌وه‌و شیكارییه‌كی ووردی خسته ڕوو كه‌تێیدا باسی قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له سه‌ر ئاستی جیهاندا كه ئه‌م قه‌یران ودابه‌زینه حكومه‌تی عیراقیشی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان نزیك بۆته‌وه حزبه عێراقیه‌كان مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی به‌كاردێنن بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵك وبه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ، و له ڕاستیدا ناكرێت بودجه‌و قوتی خه‌ڵكی كوردستان بكرێته قوربانی ئه‌م پرۆسه كاتیه‌ی هه‌ڵبژاردن له عیراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز جارێكی تر به‌رگه‌ی قه‌یرانی دارایی ناگرێت، و هاوكات داوایكرد كه‌وا كونسڵگه‌ری ئه‌مریكا ڕۆڵی خۆیان ببینن، له گه‌یاندنی په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان بۆ حكومه‌تی عیراقی.
لای خۆیانه‌وه كونسڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه سوپاسگوزاره بۆ خستنه ڕووی هه‌موو ئه‌و وورده‌كاریانه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشكه‌شی كردن و به‌ڵێنی دا كه ڕۆڵی ئه‌رێنی ده‌گێڕن له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.