شاندی پەرلەمان بەشداری لەکۆبوونەوەی دەسپێکی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا ده‌كات
شاندی په‌رله‌مانى كوردستان له به‌غدا به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سپێكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا ده‌كات و جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتانی تر ده‌كاته‌وه.
سەعات ۱۰ی بەیانیی ئەمڕۆ ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹، شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان بەشداریی لە كۆبوونه‌وه‌ى دەسپێکی كۆمه‌ڵه‌ی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا کرد.
دوابەدوای كۆبوونه‌وه‌كه لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "لە خولی پێنجەمی پەرلەمان بڕیارمانداوە باشتر گرنگی بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان بدەین و سوود لە ئەزموونی پەرلەمانی وڵاتانی تر وەربگرین".
سه‌باره‌ت به‌یاساى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانى عێراق، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند: "دانیشتنمان لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی توندی هەرێمی کوردستان لەسەر مادەی ۱٦ی یاسای هەڵبژاڕدنی پارێزگاکان کە بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی زۆر لە موسڵ و کەرکوک و دووز و سنجار لە مافی دەنگدان بێبەش دەبن".
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیى عێراق، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند: "ستراتیژییەتی ئێمە وەکو پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیکردنە لە هەنگاو و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان لەگەڵ بەغدا بەڕێگەی دەستووری عێراق".