Skip to the content
Menu

شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان به‌ره‌و به‌غدا بەڕێکەوت

لەسەر بانگهێشتی محه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەمەبەستی بەشداریکردن لەئاهەنگی دەستپێکی کۆبوونەوەی (لێژنە هەمیشەییەکانی بودجەو پلاندانانی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا)، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ ۳ی ئەیلوولی ۲۰۱۹، شاندێکی بالای پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی په‌رله‌مان له‌ فراکسیۆنە جیاوازه‌کانی پەرلەمان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
سه‌ربارى به‌شداریكرنی شانده‌ باڵاكه‌ى په‌رله‌مان له‌ کۆبوونەوەی (لێژنە هەمیشەییەکانی بودجەو پلاندانانی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا)، بڕیاره‌ شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فراكسیۆنه‌كانی تری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومى و حزبی كۆببێته‌وه‌.