Skip to the content
Menu

ليژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێشوازيی لە ژمارەیەک لە هاووڵاتیيانی قەزای مەخمور کرد

بەمەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانیان، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ ليژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتيی عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی ليژنەو ئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ليژنەو بریاردەرو ئەندامانی لێژنەکە پێشوازییان لە ژمارەیەک لە هاووڵاتیيانی قەزای مەخمور کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە هۆڵی ليژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەرێوەچوو، هاووڵاتیاينی قەزاکە داوایان لە لیژنەکە کرد پاڵپشتی لە گەراندنەوەی کۆلێژی پەروەردە بکەن بۆ قەزای مەخمور و هاوکاريی ئەو خوێندکارانەی شارۆچکەکە بکەن کە مەبەستییانە بەپارالێل درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا، هاوکات داوایان لە لێژنەکە کرد بە هاوکاريی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،بەمەبەستی کارپێکردنیان لەلایەن کەسوکارییانەوە رێگری بکەن لەو قوتابیيانەی تەمەنیان کەمترە لە ١٥ ساڵ بۆئەوەی لە خوێندن دانەبرێن.

لەلایەن خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی ليژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پاڵپشتییان لە داواکانیان کرد و بەڵێنیاندا کاری جديی لەم پێناوەدا بکەن.