لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه چه‌ند پرسێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تاووتوێ ده‌كات
![](/media/3169/ltandrusti-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132126956930000000)
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/9/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له هۆڵی لیژنه به‌ڕێوه‌چوو به‌وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژینگه به‌گشتی و خستنه‌ڕووی هۆكار و كه‌موكوڕییه‌كان و دانانی پلانێكی تۆكمه بۆ باشتركردنی دۆخی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان كرا.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی ئه‌و نوسراو یاداشت و داواكاری و سكاڵایانه‌ی كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران و ئه‌وانه‌شی پێویستییان به‌به‌دواداچوون بوو كاری پێویستییان له‌سه‌ر كرا.