لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ كارى خاڵه گومرگییه‌كان ده‌كات
بەمەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون له چۆنیه‌تیی كاره‌كان و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان لە خاڵە گومرگییەکانى سنووری هەرێمی کوردستان، رۆژی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩، شاندێكی لیژنه‌ى ده‌ستپاكى و کاروباری پەڕلەمان و سکاڵا لە پەرلەمانی کوردستان، پێكهاتبوو له سەعید هەرکی جێگری سەرۆکى لێژنەو شنۆ ئەشقی ئەندامی لیژنه‌و ڕاوێژکارانى لیژنه‌كه، سەردانی مەرزی حاجی ئۆمەرانى کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود باتلی سەرپەرشتیاری مەرزهكه باس له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان و وه‌رگرتنی گومرگ له‌سه‌ر كاڵاكان و سه‌رجه‌م كاره‌كانی تر له‌و خاڵه گومرگییه و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه هه‌ن كرا.
لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزكه به‌وردى كار و چالاكییه‌كانی مهرزهكهو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه دێنه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان خسته به‌رده‌م شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان و رایگه‌یاند: "کارەکان بەشێوازی سیستەمی ئەلیکترۆنی جێبەجێ دەکرێن و ڕاستەوخۆ بەستراونهتەوە بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گومرگ و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه".
له به‌رامبه‌ردا شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌رجه‌م تێبینی و كه‌موكوڕی و سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی یاداشت كرد و به‌ڵێنی به‌داواداچوون و گه‌یاندنی به لایه‌نه پهیوهندیدارهكانیدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.