Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌ره‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ١٦/٩/٢٠١٩ لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌سه‌رپه‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ پێشوازيیان كرد له‌ ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌یه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و داوایانكرد كه‌ لیژنه‌ی ڕۆشنبیری هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیوان فه‌رهاد پیرباڵ و خاوه‌نی كتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی بده‌ن كه‌ له‌دوای سووتانی كتێبخانه‌كه‌ دروستبووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رهاد پیرباڵه‌وه‌ سووتێنراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پیرباڵ له‌ زیندانه‌و پێویسته‌ له‌ زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ بكرێت.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ وێڕای پشتیوانی له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ هاوكات به‌ڵێنیاندا كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری قسه‌ بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ بده‌ن، بڕیاریشياندا شاندێكی لیژنه‌ی سه‌ردانی فه‌رهاد پیرباڵ  له‌زیندان بكه‌ن بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ دۆخی ژیانی.