لیژنەی پەروەردە ھەوڵی کەمکردنەوەی کرێی خوێندن دەدات لە پەیمانگه و زانکۆ ئەھلییەکاندا
ئەمڕۆ یەکشەممە ١/٩/٢٠١٩، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له پهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو بڕیاردرا لەماوەیەکی نزیکدا لیژنهكه سەردانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا بکات.
لەکۆبوونەوەکە پلان و ئەولەویەتی کاری لیژنەكه لە وهرزى تازەی یاسادانان و دۆزینهوهى میكانیزمێكی گونجاو بۆ رێكخستنهوه و كهمكردنهوهى كرێی خوێندن له زانکۆو پەیمانگه و قوتابخانە ئەھلییەکان گفتوگۆی لەسەر کراو بڕیاردرا لیژنە سەردانی ههردوو وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بکات بۆ ئهو مهبهسته.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوە و تاووتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر ئەو نووسراو و یاداشت و داواکاری و سکاڵایانەی کە ئاراستەی لیژنەكه کرابوون و کاری پێویستیان لەسەر کرا و ئەوانەشی پێویستییان بە وەڵامدانهوه ههبوو وەڵامدرانەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران .