لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە
بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان و گفتوگۆکردن لە کێشەو گرفتەکانیان، لیژنەی کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا سنوری پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە.
سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٩/٢٠١٩ لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی کردن لە مافی ئافرەت و داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ بەسەرپەرشتی رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە، لەم کۆبوونەوەیە تاوتوێی سەرەنج و تێبینییەکانی لیژنەکە کرا کە لەماوەی رابردوودا سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردبوو، هەر لەم کۆبوونەوەیە لیژنەکە بڕیاریدا لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی وەزارەتی کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات و لەنزیکەوە لەگەڵ وەزیری کار کۆببێتەوە بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و گەیاندنی کێشەو گرفتی هاوڵاتیان و دانانی میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنیان.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە لیژنەکە بڕیاری ئەوەشیدا کە لەم هەفتەیە سەردانی پارێزگای دهۆک بکات بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان و گفتوگۆکردن لە کێشەو گرفتەکانیان چۆنیەتی چارەسەرکردنی