پوخته‌یه‌ك له ڕاپۆرتی شاندی باڵای پەرلەمان بۆ به‌غداو بڕیارە هاوبەشەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
لە یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان كه سه‌عات ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷‌ی ئەیلولی ۲۰۱۹ بەڕێوەچوو، هێمن هەورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان ڕاپۆرتێکى سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی سەردانی شاندی باڵاى پەرلەمانی کوردستان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانى ئاسیا‌و دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانى شانده‌كه له په‌راوێزى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌و بڕیارە هاوبەشەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسه چاره‌نووسسازه‌كان و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێشكه‌شكرد و تیایدا رایگه‌یاند: "به‌شداریكردنی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر بانگهێشتى محه‌مه‌د حه‌لبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بۆ کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا APA و ماوەی سەردانەکە لەنێوان ۳ تاکو ٥ی ئەیلولی ۲۰۱۹ بوو"، پاشان پێناسەیەکی کۆمەڵەکەی کرد کە ڕێکخراوێکی پەرلەمانەکانی کیشوەری ئاسیایەو٤۲ پەرلەمان لەو کۆمەڵەیە ئەندامی هەمیشەیین و ۱٦ پەرلەمان چاودێرن و ۱۰ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیش وەکو چاو‌دێر لەم کۆمەڵەیەدا کاردەکەن.
هێمن هه‌ورامی سوپاسی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی پەرلەمانی عێراقی کرد بۆ ڕێکخستن و ئاسانکاری و هاوکاریکردنی شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان و هیوای خواست ئەمجۆرە هەماهەنگییانە بەردەوام بێت.
هه‌روه‌ها اریگه‌یاند: "ئەم سەردانەی شاندی پەرلەمانی کوردستانی بەده‌رفه‌تێكی گرنگ بوو بۆ پێشخستنی دیپلۆماسییه‌تی په‌رله‌مانی كه له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆشدا جه‌خت له‌گه‌شه‌پێدان و موماره‌سه‌كردنی ئه‌مجۆره دیپلۆماسییه‌ته په‌رله‌مانییه كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بووه ده‌رفه‌تێك تاوه‌كو بتوانین كار‌و به‌رنامه‌كانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و چۆنیه‌تیی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ته‌شریعی به‌به‌شێك له‌په‌رله‌مانه‌كانی جیهان بناسێنی".
گووتیشی: "له‌ماوه‌ی به‌شداریكردنى له كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا، شاندی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا‌و په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی په‌رله‌مانه‌كانی ئێران و كوه‌یت و شانشینی ئوردن ئه‌نجامداو تیایاندا ئاڵوگۆری بیروبۆچوونه‌كان و باس لە كاری په‌رله‌مانی كرا‌و هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌شدا به‌فه‌رمی بانگهێشتی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیامان كرد كه دیدار‌و كۆنگره‌ی په‌رله‌مانی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرتی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "جگه له‌ئه‌نجامدانی دیداره په‌رله‌مانییه‌كان شاندی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند دیدارێكی سیاسیشی له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئه‌نجامدا، له‌وانه‌ش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و گه‌یاندنی نیگه‌رانییه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵ و رێككاره یاساییانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقییه‌وه كراون، به‌تایبه‌تیش له پرسی ده‌رچوواندنی یاسای خدمه‌ی مه‌ده‌نی و یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراون، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرس و بابه‌تیش له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غدا كۆبووینه‌وه‌و ئه‌و نیگه‌رانییه‌مان خسته‌روو، له‌به‌رامبه‌ریشدا نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق به‌ڵینیدا بۆ ئه‌و بابه‌ته راوێژ‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی عیراقی بكه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیانیان له‌وباره‌وه پێڕابگه‌یه‌نن، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی ۱۲ی۹ یاریدەدەری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد‌و کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەسەر ئەم پرسانە ئەنجامدراو هەستمان بەوە کرد کە خاڵی هاوبەش لەنێوان نەتەوەیەکگرتووەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە بۆ هەموارکردنەوەی ئەو یاسایەو دەرفەتدان بەئاوارەو پەنابەرانى ناوچە کوردستانییەکان تا بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا بکەن".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەدرێژەی راپۆرتەکەدا ڕایگەیاند: "هاوکات دیدارمان لەگەڵ جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی نەوت و غاز و وەزیری داراییی عێراق هەبووە و بەڵێنیاندا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەیاسای بودجەی ۲۰۱۹ تاکۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و ئەگەرێکی باشیش هەیە کە ڕێکكەوتن لەسەر یاسای بودجەی ساڵی ۲۰۲۰ بکرێت"، گووتیشی: "له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كۆمه‌ڵێك بریاری گرنگدران بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی و یاساییانه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌نێوان لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی كورد له‌لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دروست بكرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریار له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی رێكخستن و به‌رده‌وامیدان به‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییانه دران به‌تایبه‌تیش له‌بواری بودجه‌و یاساكان و پرسی نه‌وت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم، بۆ ئەمه‌ش لە ڕۆژی ۸ی۹ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق ئەنجامداو لەم کۆبوونەوە هاوبەشەدا پاش گفتوگۆیەکی زۆر چەند بڕیارێکمان دەرکرد، لەوانە: پێکهێنانی لیژنەیەکی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەریەک لە لیژنەی کاروباری یاسایی و لیژنەی کاروباری دارایی و لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان و لیژنەی سامانە سروشتییەکانی هەردوولا بەمەبەستی ڕێکخستنی هەماهەنگیی زیاتر و سەردانی ئەندامانی کوتلە کوردستانییەکان لە لیژنە جیاجیاکانی پەرلەمانی عێراق بۆ لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پێکەوە سەردانی وەزارەتە تایبەتمەندەکان بکەن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر ئەو بابەتانەی هەن، سەردانی مەیدانیی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ لیژنە هاوشێوەکانیان لە پەرلەمانی عێراق و هەموو ئەو ڕەشنووسی یاسایانەی دەدرێنە پەرلەمانی عێراق بۆ لیژنە هاشێوەکان و لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بنێردرێت و لەهەر جۆرە زیاد و کەمێک پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگەی کوتلە کوردستانییەکان ئاگادار بکرێتەوە، نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا بەردەوام ڕاپۆرتی هاوبەش لەسەر گۆڕانگارییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرن و هەردوولا بەدواداچوونی ورد دەکەن بۆ پڕۆژە یاساکانی خدمەی مەدەنی و وەبەرهێنانی مەعدەنی و یاسای نەوت و گاز و هەردوولا سوود لەتوانا مرۆییەکانی یەکتر وەربگرن وەکو سەنتەری توێژینەوەو بۆردی ڕاوێژکاران و خولە تایبەتمەندەکان، لەڕووی لۆجستیکیەوە سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان و دیوانی پەرلەمانی عێراق هەماهەنگى و هاوکاری و کارئاسانی بۆ پەرلەمانتارەکانی هەردوولا دەکەن لەچوارچێوەی کاری هاوبەشی لیژنەکان و کاری پەرلەمانی، کۆبوونەوەی هاوشێوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆن و کوتلە کوردستانییەکان لەسەرەتای وەرزی تەشریعیی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و لەکاتی پێویستیش کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، کوتلە کوردستانییەکان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق هاوکار و هەماهەنگ دەبن بۆ دەرفەت ڕەخساندن بۆ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان لەو کار‌و چالاکی و لیژنە دۆستایەتییانەی کە لەنێوان پەرلەمانەکاندا دروستدەکرێ کە لەئێستادا لەنێو پەرلەمانی عێراق ۷۰ گرووپی دۆستایەتیی پەرلەمانی هەیەو داوامان کردووە لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستانیش هەماهەنگ بێت لەگەڵیان بۆئەوەی ئەو هاوکارییانە لەڕووی دیپلۆماسییەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان فەراهەم بکرێت".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوێندمەوە ڕۆژی ۱٥ی۹ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی هەر ۱٥ لیژنە هەمیشەییەکەی پەرلەمانی کوردستانی کرد‌و سەرجەم ئەم ڕێنماییانەیان ئاراستە کرا بۆئەوەی کاری لەسەر بکەن.