Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی چواشه‌مه‌ 2019/9/25

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/25ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ى (20) و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/25 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دووه‌مى پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ریفراندۆم) كه‌ له‌ 25/9/2017 له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ئه‌نجامدرا.
دووه‌م: حوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87، 88، 89، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.