تانه له یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق ده‌درێت
سه‌عات 10ى به‌یانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/٩/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ژماره‌یه‌ك له ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه پێشوازیی کرد لە سه‌ردار سه‌باح ھه‌رکی پارێزەر و شارەزا لە بواری یاسایی و دەستووری.
مه‌به‌ست له دیداره‌كه ڕاسپاردنی سه‌ردار سه‌باح ھه‌رکی پارێزەرو شارەزا لەبواری یاسایی و دەستووری بوو بۆئەوەی لە دادگای فیدرالیێ عێراق تانە لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بدات کە لەم دواییە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەموارکراوەتەوە، کە کۆمەڵێک خال و بەندی تێدایە کە بەزەرەری کوردانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ده‌شكێتەوە، بەتایبەتی لە ھەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا کەبەپێى ئەم یاسایە بێت کوردانی ئەو ناوچانە کەئێستا ئاوارەن ناتوانن بەشداری له ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی خویان بكه‌ن.