جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه
سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 15/9/2019، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكی دیوان ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانى له‌گه‌ڵ جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌رانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خسته‌ڕوو كه‌به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رێی ئه‌وانیشه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێكخرابوو.
هێمن هه‌ورامی داواى له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كرد كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن و له‌رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دروستبكه‌ن و وه‌ك یه‌ك تیم پێكه‌وه كار له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه نیشتیمانییه‌كان بكه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانى به‌دواداچوونیان و هه‌ماهه‌نگیی لیژنه‌كان و ئالوگۆڕی بیروڕاى به‌رده‌وام و سوودوه‌رگرتن له توانامرۆییهكانی هه‌ردوولاو ئه‌نجامدانى دیدارى وه‌رزى له نێوانیاندا.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی كرد به‌شێوازو چۆنیه‌تیی بانگهێشتكردنی میوان بۆ لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان و رایگه‌یاند: "پێویسته بانگهێشتكردن و پێشوازیكردن له‌میوان له لیژنه‌كان له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و به‌رنامه‌ی كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بێت له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رنه‌چێت".
هه‌روه‌ها كارى چاودێریكردن و به‌دواداچوون و شێواز و چۆنیه‌تیی ئه‌و نووسراوانه‌ى كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێن ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاراسته‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه.