جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له راوێژكاری باڵا بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن له یۆنامی كرد
یۆنامی: "له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا بێ نابێت ئاواره‌كان به‌زۆر بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان"
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2019 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم پێشوازیی كرد له ئارینا ئامیر راوێژكاری باڵا بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن له یۆنامی.
له دیدارێكدا كه سه‌ردار هه‌ركی پارێزه‌ر و شاره‌زا له بوارى یاسایی و ده‌ستوورى و راسپێردراو بۆ تانه‌دان له یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نیگه‌رانیی په‌رله‌مانی كوردستانى ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و رایگه‌یاند: "به‌ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه هاووڵاتییانی عێراق و به‌تایبه‌تی له پارێزگای كه‌ركووك و موسڵ له‌مافی ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره و داواشمان كردووه‌و پارێزه‌ریشمان ئاماده كردووه بۆئه‌وه‌ی تانه له‌م یاسایه بده‌ین و جارێكی تر ئه‌م یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه به‌تایبه‌تی ماده‌ی 16ی ئه‌م یاسایه‌و ده‌بێت دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تی سنووری ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ئاسایی بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به‌ئارامی و ئاسایش به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و ئه‌م مافه‌یان لێ زه‌وت نه‌كرێ كه‌مافێكی ده‌ستووری و یاسایی تاك به‌تاكی خه‌ڵكی عێراقه".
لای خۆیه‌وه. ئه‌رینا ئامیر راوێژكاری باڵا بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن له یۆنامی رایگه‌یاند: "وه‌ك یۆنامی به‌دواداچوونی جدیمان بۆ ئه‌م یاسایه كردووه‌و نیگه‌رانین له‌ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌و سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیمان كردووه بۆئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م یاسایه بكه‌ن له‌رووی ماده‌كان و هه‌روه‌ها كاره ته‌كنیكییه‌كانى كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق و نابێ یه‌ك كۆمپانیا سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌كه بكات له‌رووی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هێڵن سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و خوڵقاندنی دۆخێكی گونجاو و شایسته بۆ ته‌واوی ده‌نگده‌ران به‌تایبه‌تی هاووڵاتییانی سنوورى ماده‌ی 140ی ده‌ستوور".
سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش، ئه‌رینا ئامیر رایگه‌یاند: "یۆنامی قبولی نییه ئاواره‌كان له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێكدابێ به‌زۆری بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان".