روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی برگه‌یه‌كی دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه
له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن كه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 29/9/2019 به‌ڕێوه‌چوو، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 25ى په‌یڕه‌و كه تایبه‌تبوو به‌رێككاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار، به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران داوای گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی "بهروار" بۆ "رێكه‌وت" كرابوو كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا، ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و برگه‌یه بووه بابه‌تی به‌شێك له‌میدیاكان و سوشیال میدیا‌و لێكدانه‌وه‌ی ناڕاستی بۆ كرا‌و له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی خستۆته‌ڕوو كه ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه و ڕێككاره‌كانی یاسادانان و چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی پێشنیازه‌كان و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌پرۆسه‌كه خستۆته‌ڕوو .
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌كه‌یدا كه له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه بابه‌ته‌كه‌ی خستۆته‌ڕوو:
بەروار)بێت یان (ڕێکەوت)؟
۱ـ وشەی (ڕێکەوت) تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانەو سنووری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێناکرێت.
۲ـ لەناو پێشنیازی هەمواری پەیڕەو وشەی (بەروار) دانرابوو کە پەسەندکراوی (ئەکادیمیای کوردی)بووە کە ئەمانیش درێژەپێدەری (کۆڕی زانیاریی کورد)ن و لەسەر ئەو بنەمایە حکومەتی هەرێمی کوردستان وشەی (بەروار) بەکارئەهێنێت و بەردەوامیشن.
۳ـ هەرکات (۳) پەرلەمانتار یان زیاتر پێشنیازێک دەکەن دەخرێتە دەنگدان، گۆڕینی وشەی(بەروار) بۆ (ڕێکەوت)یش نزیکەی (٥) پەرلەمانتار پێشنیازی کردبوو، سەرۆک ناچارە بیخاتە دەنگدان کە دەنگی هێنا دەبێت لەناو هەموو پەیڕەوەکە بۆ دروستکردنی یەکگرتوویی لە زاراوەکان لەهەر شوێنێک وشەی بەروار هەبوو بکرێتە ڕێکەوت.
٤ـ مەرج نییە هەموو بژاردەیەک کە دەنگ دەهێنێت باشترین بژاردە بێت بەڵام کە دەنگی زۆرینەی هێنا ئیتر وەک ئیقرارکردنی ئیرادەی زۆزینە دەچەسپێت .
٥ـ ئەوەی یەک تۆزقاڵ لەکارو بەرپرسیارێتیی سەرۆکی پەرلەمان بزانێت (کە سەرۆکی دانیشتنەکانی پەرلەمانیشە) باش دەزانێت کە سەرۆک بەپێی پەیڕەو دانیشتن بەڕێوە دەبات و نەدەنگدەرەو نە ئاراستەکار.
٦ـ پێشنیازی هەمواری پەیڕەو (۱٦) ماددەو چەندین بڕگەیە کە یەک وشە لە یەک بڕگەی یەک ماددەی پێشنیازەکە دەبێتە جێی باس ئەوە ئیتر دەریدەخات ئێمە چەند بە ڕواڵەتی لە بابەتەکان دەڕوانین .