Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن
به‌ڕێز كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌ی گۆڕان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جه‌نابتان و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی تری بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ببێته‌مایه‌ی یه‌كخستن و پته‌وبوونی په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاو ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌تاندا.
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان