سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 19ی ئه‌یلولی 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پێشوازیی له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
دوای گه‌یشتنی له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقى كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر رۆلی به‌ڕێزیان له دروستكردنی متمانه و سه‌قامگیریی په‌یوه‌ندیی كوتله سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌رده‌چن و په‌یوه‌ندییان به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه به‌وه‌ى كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورى عێراقى ساڵی 2005 دا دایده‌ڕێژێت، پێویسته رێگرى بكرێت له‌و یاسایانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می فیدرالییه، هاوكات داواى لێ‌كرد رۆلى ئه‌رێنی بگێڕێت له ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020.
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و كاری هاوبه‌شی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى هه‌ردوولا به‌مه‌به‌ستی سوودگه‌یاندن به‌ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق به‌گشتى ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه یوو.
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه، دووپاتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاى كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت و بۆ جاری داهاتووش بهڵێنیدا به‌یاوه‌ریی شاندێك سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.