سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان کرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩، د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان له عیراق كرد، له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی باڵیۆزی یۆنان و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه .
د. رێواز فايەق سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند،"هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان وده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاو، هه‌روه‌ها ژینگه‌كه‌ی گونجاوه بۆ كشتوكاڵ و چه‌ندین جۆری پیشه‌سازی ، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌نها پشت به وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی نه‌وت نه‌به‌ستین وهانی كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌ده‌ین بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان، ووڵاتی یۆنانیش سه‌رباری دۆخی ناله‌باری داراییه‌كه‌ی خاوه‌نی توانا‌و ئه‌زمونی خۆیه‌تی له‌م بوارانه‌دا، به تایبه‌ت بواری گه‌شت وگوزار، هیوادارین له ئاینده‌دا بتوانین پردێكی په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ین له نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنان بۆ هاتنی كۆمپانیاكان، به‌جۆرێك كه بواری به‌رهه‌مهێنانیان له‌و سێكته‌رانه‌دا بێت كه كوردستان پێویستی پێیه‌تی .
لەلای خۆیانه‌وه باڵیۆزی یۆنان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م روونكردنه‌وانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ربڕی ووتی :" ئێمه وه‌ك ووڵاتی یۆنان په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌مان له‌گه‌ڵ كوردستان وگه‌لی كورد دا هه‌یه، ئه‌م به‌رقه‌رارییه‌ی له كوردستاندا به‌دیده‌كرێت جیاوازه له ناوچه‌كانی تری عیراق، هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین كه وه‌به‌رهێنه‌رانی یونانی هانبده‌ین بۆ كاركردن له كوردستان، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوشدا به هۆی هاتنی ره‌وه‌ندی كوردی بۆ یۆنان په‌یوه‌ندی به‌هێزتر له نێوان هه‌ردوولادا هاتۆته كایه‌وه، به دڵنیاییه‌وه له ئاینده‌دا په‌یوه‌ندی توند وتۆڵی بازرگانی له نێوان كوردستان ویۆناندا ئه‌نجام ده‌ده‌ین".