شاندی په‌رله‌مان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمى له به‌غدا كرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹، شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرد‌و لەلایەن د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازیى لێ‌کرا.
لەدانیشتنێکدا کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاووتوێ کراو جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەڕێگەی دەستوور کرایەوە و هێمن هەورامی سەرۆکی شاندی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەو شاندەی پەرلەمان نوێنەرایەتیی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانى كوردستان دەکات ولەئێستادا چانسێکی گەورە لەبەردەم هەرێمی کوردستاندا هەیە بەوەی هەموو لایەنەکانی پەرلەمانی کوردستان پرسە نیشتیمانییەکانیان لە ئەولەویەتی کارەکانیان داناوە و لەئێستاشدا بەغداو هەولێر لەسەرەتای هەنگاوێکی باشدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان بەڕێگەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ".