شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی سه‌ردانی ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون لەو دۆسییانەی لەچوارچێوەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و چۆنیه‌تیی بەڕێوەچوونی کەیسەکان، ئه‌مڕۆ سێشەمە 24-9-2019 شاندێكى لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان کە پێکھاتبوو لەشیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو مژدە مه‌حمود ئەندامی لیژنەو فەرەیدون عه‌لی ڕاوێژکاری لیژنەكه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان-ى كرد و له‌گه‌ڵ د.قاسم ئیسماعیل دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکیی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.قاسم ئیسماعیل دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بەچەند گرفتێک کرد وەک لەمپەر لەبەرامبەر ڕاییکردنی كاره‌كانیان وەک نەبوونی نوسینەگەی دەستەی دەسپاکی لەدەڤەرەکەدا کە ئەرکی ھاووڵاتییان قورس‌تر دەبێت لەگەیاندنی داوای ھەواڵدەری و نەبوونی پۆلێسی تایبەت و نەبوونی وردبین و ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ڕاییکردنی كاره‌كانیان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا کەیسی ھەردوو بەڕێوەبەری گەرمیان باسى لێوه كرا كه له‌چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەتۆمەتی گەندەڵی دراون بەدادگاو لای خۆیه‌وه د.قاسم پشتڕاستی کردەوە دۆسییەکانیان لەدادگان و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان.