Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنەی ته‌ندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

سه‌عات ۱۰ى بەیانیی رۆژی چوارشەمە ‌۱۱/۹/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە سەرپەرشتیی رێڤینگ محه‌مه‌د هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه‌و د.سەباح زێباری سەرۆکی لیژنەی كاروبارى تەندروستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازییان لە شاندێكی لیژنەی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لە کۆبوونەوەكەدا گفتوگۆکرا لەسەر سەرجەم داواکارییەکانی لیژنەی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگەو راو و پێشنیازەکانی هەردوولا خرانەڕوو سه‌باره‌ت به‌ چۆنیەتیی بەهاناوه‌چوونی پێشمەرگە برینداره‌كانی شەڕی داعش و چۆنیەتیی بەدواداچوون بۆ پێوەرەکانی کەمئەندامی و کۆمەڵێک داواکاریی تر.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لەسه‌ر کاری پێکەوەیی و بوونی هەماهەنگی لە نێوانیان کرده‌وه‌.