Skip to the content
Menu

له‌دوو دیدارى جیادا له‌ به‌غدا
شاندی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاندى په‌رله‌مانی ئوردن و په‌رله‌مانی كوه‌یت كۆبووه‌وه‌

لەچوارچێوه‌ى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ٤یئه‌یلولی 2019، لەدوو دیداری جیادا شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، چاویان کەوت بە هەردوو شاندی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و پەرلەمانی کوەیت.
لەهەردوو دیدارەکەدا تیشک خرایەسەر مێژوو و پێکهاتەو سروشتی کاری پەرلەمانی کوردستان و جەخت لەسەر دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە گۆڕینەوەی ئه‌زموونى كارى په‌رله‌مانى له‌ نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتان کرایەوەو شاندەکان بەڵێنیاندا کە لەنزیکترین دەرفەتدا سەردانی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بکەن و پەرە بەپەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان بدەن.