لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه16/9/2019لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئهنجامداله كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكاریانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه كرابوون له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه خوێندرانه‌وه و دوای گفت‌و گۆی ئه‌ندامان بڕار درا ئه‌و نوسراوانه‌ی پێویستیان به وه‌ڵامه وه‌ڵام بدرێنه‌وه و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار بكرێن به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا لیژنه‌ی لاوه‌كی پێك بهێندرێت بۆ سه‌ردانی كردنی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین به‌مه‌به‌ستی به دوا داچون و ئاگادار بوون له‌كێشه و گرفته‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌ده‌ڤه‌ره‌كه