Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان سه‌ردانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستانی كرد

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی وه‌رزش و كار و چالاكییه‌كانیان و گوێگرتن له‌ داواكارییه‌كانیان، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 3/9/2019، شاندێكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و یاوه‌ریی جه‌لال محه‌مه‌د عه‌بدوڵا جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و جێگر و ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی لیژكه‌نه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا .
له‌دیدارێكدا ره‌وشی وه‌رزش به‌گشتی و ڕۆڵ و ئه‌ركی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستان له‌پێشخستنی وه‌رزش و كێشه‌و داخوازییه‌كانی لیژنه‌كه‌ له‌ ڕووی یاسایی و كارگێڕی و داراییه‌وه‌ گفتو گۆی له‌سه‌ر كراو لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی داوایان كرد كه‌ پڕۆژه‌یاسای لیژنه‌ ئۆڵۆمپی كه‌ له‌خوله‌كانی پێشوودا پێشكه‌ش كراوه‌ بخرێته‌وه‌ نێو به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كان به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنى كه‌ ئامانج لێی ڕێكخستن و به‌یاساییكردنی وه‌رزشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان باسیان له‌ گرنگیی وه‌رزش له‌به‌ره‌وپێشچوون و پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و ناساندنی میلله‌تان به‌جیهان كرد و هاوكات پشتیوانیی ش بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌ ده‌ربڕی و به‌ڵێنیاندا كه‌ به‌گرنگییه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ بڕوانن و هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پرۆژه‌كه‌و پێشكه‌شكردنی به‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانه‌وه‌.