لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پڕۆژه‌پێشنیازی ڕێكلامی بازرگانی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات
![](/media/3444/lroshnbiri-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132138158600000000)
به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی دواین داڕشتنی پرۆژه‌پێشنیازی ڕێكلامی بازرگانی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه 24/9/2019، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕاردهر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له هۆڵی لیژنه به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر دواین داڕشتنی پرۆژه‌پێشنیازی ڕێكلامی بازرگانی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌وه ئاماده‌كراوه و له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردووى لیژنه‌كه گفتوگۆی چڕوپڕی له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه، مه‌به‌ست له‌م پڕۆژهپێشنیازه ڕێكخستنی كارى ڕێكلامه له هه‌رێمی كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆشدا دواین داڕشتن په‌سه‌ندكرا و له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌واژۆی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مى بۆ بكرێت.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر 20 ملیار دینار كه بۆ پایه‌ته‌ختی ڕۆشنبیری سه‌رف كراوه باسكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌فته‌ی داهاتوو ڕاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.