لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لهگهڵ بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوحۆ كۆبووهوه
سهعات ۱۱ى پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ۱٥/۹/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له پهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه، پێشوازیى لە بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوحۆ و چەند لیوایەکی سەر بهوەزارەتەكهى کرد،
لەکۆبوونەوەیەكدا باس لە مەرجەکانی کردنەوەی خولی پێگەیاندنی ئەفسەری بۆ سلکی پۆلیس و داواکاریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەک خانەنشینیی هێزەکانی پۆلیس و هاوتاكردنى مووچەی کارمەندانی شارستانیی وەزارەتی ناوخۆ و غهراماتی هاتووچۆ و چەندین بابەتی تر گفتوگۆیان لهسهر کرا و بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن و زیاتر هەردوولا ئاگاداری کارەکانی یەکتر بن.
هەر لە کۆبوونەوەكەدا راپۆرتێکی ئامادەکراوی لیژنەكه لەسەر زەوییە زێدەڕۆییەکان خوێندرایەوە، هەروەها بڕیاردرا بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتی دەروازە سنوورییەکان بکرێت.