لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
سهعات ۱۰ى بهیانیی ڕۆژی سێشەمە ۳/۹/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له پهرلهمانی كوردستان بە سەرپەرشتیی رێڤینگ محهمهد هروری سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بڕیاردەرو ئهندامان و راوێژكارانى لیژنهكه کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەكەدا سەرجەم ئهو نووسراوانهى کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بۆ دیراسەکردن و دەربڕینی بیروڕاى لیژنهكه لهبارهیانهوه نێردرابوو تاووتوێكران کە تایبەت بوون بە کێشەو گرفتە جیاوازەکان و سەرجەم داواکاری و سکاڵای هاووڵاتییان خرایەڕوو و سەرجەم ئەندامان و راوێژکاران رای خۆیان دەربڕی و بڕیاردرا چەند لیژنەیەکى لاوهكى پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی کێشە و سکاڵاکان و دۆزینەوەی رێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە کرا وەک زۆری دەوامیی کارمەندانی ئاسایش و پێشمەرگەو زێرەڤانی و کردنەوەی خولی ئەفسەری بۆ دەرچووانی کولێژ لە سلکی پۆلیس.
هەر له كۆبوونهوهكهدا بڕیار لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی درا بۆ بەدواداچوون و ئامادەکاری بۆ پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەکان.
له بهشێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا بەرنامەی کاری خولی پایزەى لیژنهكه خرایەڕوو.