لێژنەی شەهیدان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی زیندانیانی سیاسی کرد
بەمەبستی گەیاندنی یاداشتی زیندانییانی سیاسی رۆژی ١١/٩/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنەکە و بە ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە پێشوازییان لە ئەحمەد مام رەسول بەرێوەبەری گشتی زیندانیانی سیاسی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە هۆڵی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بەرێوەچوو، تاوتوێی بارودۆخی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی کرا کە لە ئێستا دا کۆمەڵێک داواکارییان هەیە لەبارەی منحەی زیندانییانی سیاسی و سودمەندبوونیان لەو ماف و ئیمتیازاتانەی کە بە یاسا بۆیان دیاریکراوە ، بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتێک لەلایەن زیندانیانی سیاسی پێشکەش بە لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کرابوو و تاوتوێی خاڵ بە خاڵی یاداشتەکە کرا،و بڕیاریاندا چارەسەری گونجاو بکرێن.