لێژنەی یاسایی تاوتوێی پڕۆژەی هەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات
![](/media/3231/70363833_385414668767889_5834287466126770176_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132130359720000000)
بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشنیازی هەمووارکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشت عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لێژنەی یاسایی و بە ئامادەبوونی بڕیاردەری لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پێشنیازی هەموارکردنەەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کرا، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی لێژنەکەیان کرابوو ، پاش تاوتوێکردنی پێشنیازەکە بڕیاریاندا پڕۆژەی هەموواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.