لە پەیوەندیيەکی تەلەفۆنیدا
هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران دەکات
هێمن ههورامی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەراندنی لە بزووتنەوەی گۆڕان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ـی 9ـی 2019، هێمن هەورامی جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكه، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دووپات لە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان و هەنگاوەکان و پشتیوانییەکان بۆ پرۆسەی یاسایی و چاکسازی کرایەوە.