هه‌ردوو لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا كۆبونه‌وه
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 30/9/2019 بەمەبەستی داڕشتنەوەی پرۆگرامێکی تایبەت بە یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی رۆڵی ژن لە میدیا بەسەرپەرشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان ، ڕۆمیۆ هه‌كاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی كردن له مافی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ،و به‌شێك له ئه‌ندامانی پەرلەمان لە هه‌ردوو لیژنه پێشوازیان لە وەفدێکی نێردەی فەرەنسی كرد.
وەفدێکی نێردراوی فەڕەنسی کە پێکھاتبوون لە ئینگرید بێرتۆ بەرپرسی پرۆگرامەکانی عێراقی ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا، شەیدا حیسامی راوێژکار سی ئێف ئای میدیا بۆ جێندەر ومیدیا و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی فەڕەنسی یارمەتی مرۆیی، ئامانجی سەردانی وەفدەکە بۆ ڕاوێژکارییە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەمەبەستی داڕشتنەوەی پرۆگرامێکی تایبەت بە یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژن لە میدیا .
سەرەتای کۆبوونەوەکە لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی په‌رله‌مان سوپاسی شاندی میوانیان كرد، كه ده‌ستیان بۆ بوارێكی هه‌ستیار و كاریگه‌ر بردووه ئه‌ویش یەکسانی جێندەر و بەھێزکردنی رۆڵی ژنە لە میدیا، جەختیان کردەوە کە ھەموو ھاوکاری و کارئاسانیەک دەکەن، بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی بەرنامەی ئاژانسی سی ئێف ئای میدیایی ،بەتایبەت کردنەوەی خولی راھێنان و وۆرکشۆپ لە شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان ، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە پەرلەمانتاران مەم برھان قانع و گولستان سەعید و مسلیم عبداللە قەسرێ، تیشکیان خستە سەر چەند لایەنێک بۆ خزمەتکردنی رۆڵی میدیایی ژنان لەکوردستان و کارکردنی ئاژانسەکە لە داھاتوودا. هاوکات بڕیاردرا لەداھاتوو ھاوکاری و ھەماھەنگی بەردەوام بێیت لەنێوان ھەردوولا و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان سه‌رنج و رێنمایی پێویست ئاراسته‌ی ئاژانسی ناوبارو بكه‌ن بۆ بەرچاو روونی کاری ئایندەیان لە ھەرێمی کوردستان .