جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان له موسڵمانان پیرۆز ده‌كات
هێمن هه‌ورامی: "داواكارم بەهاتنی ئەو مانگە پیرۆزە خێروخۆشی باڵ بکێشێ بەسەر هەموو موسڵمانان و مرۆڤایه‌تیدا"
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى مانگی ره‌مه‌زانى پیرۆز، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحیم
"شهر رمضان الذی أُنزل فیه القرأن هدى للناس وبینات من الهدى والفرقان"
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، لەخوای گەورە داواكارم بەهاتنی ئەو مانگە پیرۆزە خێروخۆشی باڵ بکێشێ بەسەر هەموو موسڵمانان و مرۆڤایه‌تی و ببێته‌مایه‌ی ئاشتی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و به‌رقه‌راربوونی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان و هه‌موومان هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بین بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغە سەختە كە ھەرێمی كوردستان و جیھانی گرتۆوەتەوە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو مژدەی كۆتاییهاتنی سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان بێت.
خوای گەورە نوێژ‌و ڕۆژووی هەموولایه‌ك قبوڵ بکات.
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
23ى نیسانی 2020