جێگری سەرۆکی پەرلەمان چارشەمبا سۆر-ی ئێزدییەکان پیرۆز دەکات
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی چارشەمبا سۆر، سەری ساڵی تازەی ئێزدییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی کرد، كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چارشەمبا سۆرو سەری ساڵی تازەی ئێزدییەکان، جوانترین پیرۆزبایی لەخوشک و برایانی ئێزدی لەکوردستان و جیهان دەکەم.
ئێزدییەکان بەشێکی هەرە خۆڕاگری خەڵکی کوردستانن، ئەوان دووچاری هەموو جۆرە نەهامەتییەک بوونەتەوە بۆئەوەی دەستبەرداری ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بن، ئێزدییەکان بەوپەڕی سەربەرزییەوە بەرەو ڕووی هەموو ئەو نەهامەتی و نادادی و زوڵمانە بوونەتەوەو هەر بەبەشە رەسەن و نیشتیمان و زمان و ئاینپەروەرییەکەی خۆیان ماونەتەوە.
پەرلەمانی کوردستان هەمیشە بەڕژدییەوە دووپات لەسەر پاراستنی ئەو پێکەوەژیانەی لەهەرێمی کوردستان هەیە دەکاتەوەو خوازیاری ئەوەیە هەموو پێکهاتەکان بەهەستکردن بەبوونی خۆیان بێنە زمان و بەوپەڕی ئازادییەوە سرووتەکانیان جێبەجێبکەن و تایبەتمەندییەکانیان بپارێزن.
ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتەمایەی هێنانەدیی خۆشی بۆ سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکان.
دووبارە پیرۆزبایی ئەو جەژنەتان لێدەکەم، هەر شادو سەرفرازبن.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/4/14