سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای دھۆکی كرد
د.رێواز فایه‌ق: "بیرۆکەی پێدانی (قیدەم) به‌پزیشک و کارمەندانى ته‌ندروستی و هێزه‌كانى ئاسایش و ناوخۆ‌و خزمه‌تگوزارییه گشییه‌كان خراوەتە بەردەم پەرلەمان"
له‌درێژه‌ی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانیدا بۆ پارێزگاكان به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕەوشی ته‌ندروستیی تووشبووان و به‌ركه‌وتووانی ڤایرۆسی كۆرۆناو چاودێریکردنی ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه، ئه‌مڕۆ پێنجشەمە 2020/4/9، د.ڕێواز فایه‌ق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌یاوه‌ریی منی نبی قەھوەچی سکرتێری پەرلەمان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌ردانی پارێزگای دھۆکی كرد‌و له‌لایه‌ن فەرھاد ئەتروشی پارێزگاری دھۆک و لیژنەی باڵای ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگاى دهۆك پێشوازیی لێكرا.
سەرەتا فەرھاد ئەتروشی پارێزگاری دھۆک باسی چۆنیەتی کارکردنی تیمەکانی ژووری ئۆپەراسێۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو خشتەی ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کرد کە بەپێی ڕاسپاردەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ گیراونەتەبەر.
لای خۆشیه‌وه د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆلی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بەرزنرخاند لەپارێزگاکەو ستایشی کردن كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لەخۆبووردووانە شه‌ونخونییان كێشاوه لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانی پارێزگاكە، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆشی ده‌ربڕی بۆ هاووڵاتییانی شاری دھۆک كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ بوون، سوپاسی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ھێزەکانی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ھاتووچۆو خزمەتگوزارییە گشتییەکانیشی کرد بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
ھەر لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی میکانیزم و ڕێکارەکانی دەسگیرۆییکردنی کاسبکارو پیشەوەرانى لەھەرێمی کوردستان کرد‌و ڕایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاکاندا لەڕاوێژدا دەبێت بۆ وەرگرتنی بیرۆکەو ڕاو بۆچوونەکانیان بۆئەوەی بتوانن ڕێژەی زیانە مادییەکانی ھاووڵاتییان کەمبکەنەوە، ئەوەش بێگومان بە بەخشینیان دەبێت لەهەندێ باج و کرێ و ڕسومات، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی بڕیارەکەی حکومەت دەکەن کە لەسنووری دەسەڵات و دەستڕۆیی یاسایی ڕێپێدراوی خۆیدا ئەو لێخۆشبوو‌ن و کەمکردنەوانە ڕابگەیەنێت و هەر ڕێکارێکی تەشریعیش پێوست بێت بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دۆخەکە لەسەر هاووڵاتییان بەکاری پێکەوەیی ئەنجامی دەدەین".
ھەروەھا ڕایگەیاند: "بیرۆکەی پێدانی (قیدەم) بۆ ئەو پزیشک و کارمەندو فەرمانبەرانەی کە لەسەنگەری پێشەوەی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنان و ئەوانەشی لەهێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ‌و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و کەرەنتینە لەئەرکدا بوون، یەکێکە لەو پێشنیارانەی کە لەلایەن ئیدارە خۆجێییەکانەوە خراوەتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و بۆ نرخاندنی ماندووبوونیان دەبێت هەموومان پشتیوانیان بین و لەگەڵ حکومەتیش هاوئاهەنگی بکەین".