سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیی كرد
د.ڕێواز فایەق: "لەگەڵ حکومەت و ئیدارەی پارێزگاکان لەڕاوێژ دەبین بۆئەوەی بەبڕیارێکی تەشریعی هەندێک لە دۆخی نالەباری کاسبکاران و پیشەوەران و کرێنشینانی دەوڵەت و هاووڵاتییان چارەسەر بکەین"
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی پارێزگاكه‌و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/4/1، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانی و ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و ئاوات محه‌مه‌د قایمقامى سلێمانی و لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێشوازیی لێكرا.
له‌دیدارێكدا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان زۆر سوپاسى پارێزگارى سلێمانی و لیژنه‌ی باڵاى ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆناى له شارى سلێمانی كرد كه له ماوه‌ى رابردوودا شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ریه‌ك بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان له‌ڤایرۆسى كۆڕۆناو رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى و پابه‌ندكردنی هاووڵاتییان به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و سوپاسى هاووڵاتییانیشی كرد كه تاڕاده‌یه‌كی زۆرباش پابه‌ندی رێنماییەكان بوون.
هه‌وره‌ها ستایشى ئه‌رك و ماندووبوونى پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسى ناوخۆ و پۆلیسى هاتووچۆ و پێشمەرگە و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تر و فەرمانبەرانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێشمه‌رگه ئاسا له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسەدا بوون.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان داواى له‌پارێزگارى سلێمانی و قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كرد تێبینی و پێشنیاره‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی یاسایى و گونجاو بۆ هاوكاریكردنی كرێنشینان چ ئه‌وانه‌ى كرێنشینی هاووڵاتیانن یان ئه‌وانه‌ى کرێنشینی ماڵ و موڵكی حكومه‌تن بخە‌نه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مانى كوردستان بەهاوئاھەنگی فراکسێۆنەکانی پەرلەمان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیارێك له‌وبارەیەوە لە به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان بدات.
هاوکات سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دەبێت حكومه‌ت له باجی دەرامەتی دوو مانگی کاسبکاران و پیشەوەران و باجی خانووبەرەی ساڵێکى هاووڵاتییانی خاوەن موڵک خۆش ببێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر به‌كرێنشینەكانیان ده‌ستكراوه‌تربن چ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێ بێت یاخود لێخۆشبوو‌ن له‌كرێیه‌كه‌ی بێت بۆ هاوكاریكردنی كرێنیشینان له‌و دۆخه‌ی سه‌خته‌ی كه ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆى بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و شاندی یاوەری بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان، باسى له‌و رێكار‌و هه‌نگاوانه كرد كه پارێزگا‌و قایمقامییه‌ت و لیژنه‌ی باڵاى ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌شارى سلێمانی گرتوویانه‌ته‌به‌ر بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆناو رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى و پابه‌ندكردنی هاووڵاتییان به‌ڕێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها سوپاسى خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتى و خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌وروبه‌رى به‌تایبه‌تی كرد كه به‌ده‌نگ داواكارى و رێنماییه‌كانه‌وه هاتوون و تاڕاده‌یه‌كی زۆرباش پابه‌ندبوون.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا پارێزگارى سلێمانی سوپاسی كه‌رتی تایبه‌ت و نیشتیمانی و بازرگانانى كرد كه‌هاوكاریى حكومه‌ت بوون و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كی باشی خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌تیان كردووه له‌و دۆخه سه‌خته‌دا.