شاندێكی لیژنه‌ی کاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیى گه‌ورانى هه‌ولێرى کرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/4/8، شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی زانا مه‌لا خالد ئه‌ندامى لیژنه‌كه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیى گه‌ورانى هه‌ولێری كرد‌و له‌لایه‌ن هێمن فاروق نانه‌كه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشوازیى لێكرا.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان مه‌به‌ستی سەردانەکەیان روونكرده‌وه كه بۆ به‌دواداچوون و له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له ڕه‌وشی سزادراوانی ناو چاكسازییەكەو چۆنیەتی بەرێوەچوونی ڕێكارەكانی خۆپاراستن و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی تەندروستی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ناو چاكسازییه‌كه‌دا.
پاشان بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر باسی لە ره‌وشی سزادراوان و ئه‌و رێوشوێنانه كرد كه بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەنێو چاکسازییەکەدا كرد.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان لەگەڵ نوێنەری سزادراوان كۆبووەوەو له نزیكه‌وه گوێیان لهداواكاریەكانیان گرت و بەڵێنی گەیاندنی داواكارییه‌كانیان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دا‌و ئامادەیى خۆشیان نیشاندا كەوا بەردەوام دەبن لەو سەردانانەیاندا.
لەكۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سوپاسی بەڕێوەبەرو ستافی چاكسازییه‌كه‌یان كرد بۆ هەوڵ و ماندوبوونی بەردەوامیان بۆ پێشخستنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەناو چاكسازییەکەدا و دەستخۆشییان لە كارمەندانی بنكەی تەندروستیی ناو چاکسازییەکە کرد بۆ ئەو ئەرك و ماندووبوونە بەردەوامەی دەیكێشن بۆ سەلامەتیی تەندروستیی سزادراوان و بەڕێوەبەرایەتییەكە بەگشتی.