لیژنه‌ی ناوخۆ چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، رۆژی دووشه‌مه 2020/4/13 لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئۆف بەگ سەرۆکی لیژنەو به‌شداریى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی لیژنەكه بەشێوەی ئۆنڵاین کۆبووەوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لەھەنگاوەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کرا وەک مانەوەی ھاووڵاتییان لە ماڵەکانی خۆیان و پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزی و ئەو ڕێکارانەی کە حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ دەریان کردبوو بۆ پاراستنی ھاووڵاتییان ھەروەھا قسەکردن لەسەر ڕۆلی دەزگا ئەمنییەکان لەم بارودۆخەدا.
تەوەرێکی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه قسەکردن بوو لەسەر پرسی گیانلەدەستدانی ئەو کۆرپەلەیەی ناحیەی بالیسان كرد كه له‌ڕێگه‌ی تەندروستیی ھەولێره‌وه بەدواداچووننیان بۆ ئەو پرسە کردبوو.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی مستەفا سەلیمی-یش لیژنه دوای گفتوگۆکردن لەسەری بڕیاریدا چاوەڕێی کوتا ڕاپۆرتی حکومەتی ھەرێم بێت و خۆشیان بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەم پرسە بکەن.