Skip to the content
Menu

لێژنەی ئەوقاف بەبۆنەی جەژنی قیامە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان کرد

 لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان کرد، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی عیسا سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت ، لەناخی دڵەوە جوانترین ورازاوەترین پیرۆزبایمان ئاراستەی خوشك وبرایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان دەکەین داواکارین له خودای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی وئارامی وتێپەراندنی ئەم قۆناغە سەختە كەھەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوەبەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھیواخوازین هەمیشە کوردستان هەر بە مەڵبەندی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتە و ئایین و نەتەوەکان بمێنێتەوە .

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان

۱۱/٤/۲۰۲۰