لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانان دەکات
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت وتێپەراندنی ئەم قۆناغە سەختە كە ھەرێمی كوردستان وجیھانی گرتۆوەتەوە بەھۆی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو مژدەی كۆتاییهێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتاو بەلاو نەھامەتیەک بێت، خوای گەورە رۆژو و نزا و عیبادەتی هەموولایەك قبوڵ بکات.
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی کوردستان
2020/4/23