پرسەنامەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ كۆچی دوایى تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین جەمالی حەکیم ئاغا
بۆ كۆچی دوایى تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین جەمالی حەکیم ئاغا، سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان پرسهنامهیهكی ئاراستهی خانهوادهو كهسوكارو ھەڤاڵانى خوالێخۆشبوو كرد، كه ئهمه دهقهكهیهتی:
پرسەنامەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین جەمالی حەکیم ئاغا
بەڕێزان کەسوکارو ھەڤاڵانی شۆڕشگێڕی گەورەی گەلەکەمان جەمالی حەکیم ئاغا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خەباتگێڕو تێکۆشەر جەمالی حەکیم ئاغا-مان پێگەێشت، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دێرینی ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و نوێی گەلەکەمان بوو، بەشێکی زۆری تەمەنی خۆی بەخەبات لەپێناوی دۆزی ڕەوای گەلەکەی بەخشیوەو لە چەندین وێستگەی گرنگی ژیانی سیاسیدا ڕۆڵی کاریگەرو بەرچاوی بینیوە وەک سەرکردەیەک، کۆچی دوایی مامە جەمال خەمێکی قووڵە بۆ ئێمەو کەسوکارو تێکڕای ھەڤاڵانی، بەتایبەتی لە دۆخێکی نەخوازراوی وەک ئێستادا کە ناتوانین پێکەوە لە پرسەکەیدا بەپێوەبین، خوای گەورە سەبووریی ھەموو لایەکمان بدات و ئارامی بەتێکڕای خانەوادەکەیان ببەخشێ و کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان