په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یادی ئه‌نفال
د.رێواز فایه‌ق: "لەپای جینۆسایدکردنی دەیان هەزار مرۆڤی بێ‌دیفاع عێراق وەک دەوڵەت دەبوو داوای لێبوردن لەکوردستانیان بکات و بەپێی مادەی ۱۳۲ی دەستوور قەرەبووی مادی و مەعنەویی زیانلێکەوتووان بکاتەوە"
به‌بۆنه‌ی یادی 32 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بلاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌مڕۆ 32 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالدا تێده‌په‌ڕێت و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان له حهسرهتبارترین دۆخی ژیاندا به‌ئومێدی دۆزینه‌وه‌ی ڕووفاتی ئازیزه‌كانیان ڕۆژگار به‌ڕێده‌كه‌ن، یادی ئەمساڵی تاوانی ئەنفال لەکاتێکدایە كهمرۆڤایەتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه دووچاری ده‌ردو به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆته‌وه‌و ژیانی ئاسایی بەشێوهیەكی نیمچەڕەها پەكی كەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێویستی ده‌زانین جارێكی تر به‌بیر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی بهێنینه‌وه كه‌به‌ر له 32 ساڵ ۱۸۲هەزار مرۆڤی سیڤیل و بێ‌تاوان له‌ژن و پیاوو منداڵ، بەهه‌شت قۆناغ و له‌ڕێگەی تاوانێکی دڕندانە کە لەشه‌ش ناوچه‌ی جیاوازی كوردستاندا ئه‌نجامدرا بێسه‌روشوێن کران و به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار بران، زیاتر له‌چوار هه‌زار گوند خاپوورو وێران كران، زه‌ره‌روزیانی مادی و ژینگه‌یی به‌ر هه‌زاران هێكتار زه‌وی و کێڵگەو باخی كوردستانیان كه‌وت.
ئەنفال وەك دڕەندانەترین و قێزەونترین تاوانی مێژووی مرۆڤایەتی و گەورەترین تاوانى دژ بەنەتەوەیەک تەنها پرۆسەیەک نەبوو بۆ کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵكردنی هاووڵاتییانی كورد، بگره ئەجێندایەكی گەورەی شۆڤینیزمی بەعس بوو، كەبەداخەوە ئاسەوارو لێکەوتەکانی تاساڵانێكی زۆر‌و بگرە تائێستاش لەسەر دیمۆگرافیاو نەخشەی ئەم نیشتیمانەو دەروونی کەسوکاری ئەنفالکراوان کاریگەری و ڕەنگدانەوەی نەرێنیی قووڵی هەیە.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ناوه‌نده جیهانییه‌كانی مافەکانی مرۆڤ ده‌كه‌ین، كه‌وا پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كورد هاوشێوەی تاوانەکانی تری کۆمەڵکوژی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید بناسێنرێت. هاوکات جەخت دەکەینەوە کە لەپای جینۆسایدکردنی دەیان هەزار مرۆڤی بێ‌دیفاع، عێراق وەک دەوڵەت دەبێت داوای لێبوردن لە کەسوکاری قوربانیان و تەواوی کوردستانیان بکات و ئەرکیشیەتی بەپێی مادەی ۱۳۲ی دەستوور قەرەبووی مادی و مەعنەویی زیانلێکەوتووان بکاتەوە. لەبەرامبەردا بەرپرسیارێتی و پابەندی یاسایی و سیاسی و ئەخلاقیی دەکەوێتە ئەستۆی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه‌هه‌رچی له‌توانایاندایه لەسنووری دەستڕۆیی و دەسەڵاتیاندا درێغی نه‌كه‌ن بۆ گه‌ڕان و سۆراغكردنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕووفاتی قوربانیانی بێتاوانی ئه‌نفال و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقی بۆ دەرهێنانەوەی ڕووفاتی پیرۆزیان لەبەرزترین ئاستی زانستی هاوچەرخدا.
لەم ڕۆژە خەمناکەدا سەری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان، به‌تایبه‌ت قوربانیانی تاوانی ئەنفال دادەنەوێنین و داوای لێبووردن لەکەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین کەنەمانتوانیوە وەک پێویست لەساڕێژکردنی برینەکانیان ڕۆڵمان هەبێت.
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
2020/4/14