Skip to the content
Menu

سكرتێرى په‌رله‌مان پیرۆزبایى جه‌ژنی قیامه‌ له‌ كریستیانه‌كان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی قیامه‌وه‌، سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی خوشك و برایانی كریستیان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی دەکەم، هیوای خۆشبەختی و سەلامەتی بۆ هەموولایەکتان دەخوازم.
هیواخوازم هاتنەوەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە نالەبارەی کەبەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەرێمی کوردستان تێیدا گوزەر دەکات و بەکەمترین زیان ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین.
هەرێمی کوردستان هەمیشە وەک لانکەی پێکەوەژیان و ئاشتی و یەکتر قبوڵکردن و لێبووردەیی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەمێنێتەوەو بەئومێدم ئەم بۆنەیە ببێتەهۆی زیاتر پتەوبوونی ئەم پێکەوەژیانەو کلتوورە جوانەی کوردستان، دووبارە جەژنی قیامە لە هەموولایەک پیرۆزبێت.
منى نبى قه‌هوه‌چی
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان
١١ی نیسانی ٢٠٢٠