سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان له موسڵمانان پیرۆز ده‌كات
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان له كوردستان و عێراق و جیهان كرد كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، مانگی لێبووردەیی و خۆشەویستی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سه‌رجه‌م موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و جیهان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه ببێته‌مایه‌ی خێر‌و خۆشی و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای ئاسووده‌یی و قووڵبوونه‌وه‌ی ڕۆحی لێبوورده‌یی و ته‌بایی له‌نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژ‌و پێكهاته‌كانی كوردستان، به‌داخه‌وه كه‌ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه به‌هۆی ئه‌م په‌تا نه‌گریسه‌وه موسڵمانان بێبەشن لەوەی کەوه‌كو ساڵان پیاده‌ی ڕێوڕه‌سم و سرووته ئاینییه پیرۆزه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ن، نزا ده‌كه‌ین و ده‌پاڕێینه‌وه له‌خوای گه‌وره كه‌ده‌رگای بەزەیی و میهره‌بانیی خۆی به‌سه‌ر موسڵماناندا واڵا بكات و به‌زووترین كات مرۆڤایه‌تی له‌م ده‌ردو ئافاته ڕزگاری بێت.
خوای گەورە نوێژ‌و ڕۆژووى هەموولایه‌ك قبوڵ بکات.
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/4/23