سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای كۆیه‌ی كرد
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا بۆ شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان و رێكاره‌كانى خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆڕِۆنا، ئه‌مڕۆ سێشهمه 2020/4/14، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای كۆیه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن یوسف حه‌سه‌ن قایمقامی كۆیه‌و ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشوازیی لێكرا.
له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسگوزاریی خۆی ده‌ربڕی بۆ قایمقامی قه‌زارى كۆیه‌و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی له‌شاره‌كه‌دا، كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پێشمه‌رگه‌ئاسا به‌ڵام له‌ئه‌ركێكی جیاوازدا خزمه‌تیان بهكوردستانیان كردووه‌و راشیگه‌یاند: "جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا هیچی كه‌متر نییه له‌و تەحەدیاتانەی کە پێشتر ڕووبەڕووی هەرێمەکەمان بووەتەوەو پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت پاداشتی مادی و مه‌عنه‌ویی سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه بكات كه له‌خۆبووردووانه به‌ئه‌ركی نیشتیمانیی خۆیان هه‌ڵساون".
دواتر قایمقامی كۆیه باسی ڕێكاره ته‌ندروستی و هه‌نگاوه خێراكانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای كرد‌و ئاماژه‌ی به‌و ئاسته‌نگانه كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هاتۆته ڕێگایان به‌هۆی كه‌میی بودجه‌ی قه‌زاكه‌و هەژاریی ژێرخانی تەندروستیی کۆیەو ناحیەکانی سەر بەقەزاکە.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هیوای خواست كه هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه سەلامەت و پارێزراوبن و سوپاس و ستایشی پابەندبوونی دانیشتووانی قەزای کۆیەو دەوروبەری کرد کەسەرباری لەدەستدانی کار‌و کاسبی ڕۆژانە هاوکاریی ئیدارەی خۆجێی شارەکەو ناحیەکان بوون لەپاراستنی تەندروستیی گشتی.