سەرۆكی پەرلەمان جەژنی "چارشه‌مبا سۆر" لەكوردانی ئێزدی پیرۆز دەكات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاینی ئێزدی، ناسراو به "چارشه‌مبا سۆر"، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان و چارشه‌مبا سۆر، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین، هیوادارم ئەم جەژنە بەخۆشی بگەڕێتەوەو ببێتەمایەی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئاسایی و ئاسوودە بۆ سەرجەم ئێزدییان لەجیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی و قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و برایەتی لەنێوان سه‌رجه‌م پێكهاتەكانی كوردستان.
به‌داخه‌وه کە کاریگەرییەکانی نەخۆشیی کۆرۆنا کاری کردۆتەسەر ژیانی ئاسایی ھەموو مرۆڤایەتی، ڕێکەوتی ئەمساڵی ئەم جەژنە ئاینییەش لەکاتێکدایە كه‌ئێستا هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان به‌قۆناغێکی سەختدا تێده‌په‌ڕێت و دەرفەتی بۆ ئەنجامدانی مەڕاسیم و سرووتەکان نەهێشتووەتەوە، لەم کاتەدا ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان جەخت دەکەینەوە کەیەکێک لەسیما گەشەکانی کوردستان مۆزایکی ڕەنگاڵەیی دانیشتوانەکەیەتی کە لەخۆبووردوویی و قبوڵکردنی ئەوی تری کردووەتە خاڵی بەهێزی مانەوەمان، بۆیە بەهەموو توانا‌مان پارێزگاریی لێدەکەین و گەشەی پێدەدەین، چونکە باوەڕمان وایە ئازادییە گشتییەکان لەمافە سروشتییەکانی مرۆڤن کەدەسەڵاتی سیاسی تەنها بەپاراستنیان دەتوانێت ببێتە جێگەی ڕەزامەندی و متمانە.
دووبارە جه‌ژنی چارشه‌مبا سۆر له‌ئێزدییان پیرۆزبێت.
د.ڕێواز فایەق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/4/14