سەرۆکی پەرلەمان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی دلێری سەید مەجید دەکات
بۆ كۆچی دوایی كامهرانی سهید مهجید، سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان پرسهنامهیهكی ئاراستهی دلێرى سهید مهجید و جهزاى سهید مهجیدو خانهوادهكهى كرد كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان کاک دلێری سەید مەجید و کاک جەزای سەید مەجید
خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو کاک کامەرانی سەید مەجید
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی و ناوادەی پێشمەرگەی دێرین کاک کامەرانی سەید مەجیدـمان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە پێشمەرگە ورەبەرزەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و لە چەندین وێستگەی ژیانی پێشمەرگایەتی و خەباتی سیاسی لە تاراوگەدا خاوەنی ھەڵوێستی جوامێرانەی بەرچاو بووە، کۆچی دوایی کامەرانی سەید مەجید کۆستێکی گەورە بوو بۆ ھەموو لایەکمان، بەتایبەت بۆ خانەوادەو ھەڤاڵانی.
زۆر بەداخەوە کە بەھۆی ئەم پەتاو ئافاتە نەگریسەوە، ناتوانین بەشداربین لە مەڕاسیمی پرسەکەیدا، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ئازیزانی دەکەم، خوای گەورە سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت و خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان