سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆز دەکات
له یادی ٤٤ مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و خوێندکاران کرد ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز/ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان
به‌ڕێزان / ئه‌ندامانی مەکتەبی تەنفیزی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان
خوێندكارانی ئازیز‌و خۆشه‌ویست
به بۆنه‌ی چل وچواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان-ه‌وه له ناخی دڵمانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایییتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین، و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له خه‌بات وكاری ڕێكخراوه‌یی و مه‌ده‌نیتان، جێگای شانازییه كه ئه‌مڕۆ یادی ڕێكخراوێك ده‌كه‌ینه‌وه کە ڕۆڵی به‌رچاو و نه‌خشی هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی خوێندكاران و لاوانی کوردستان له خه‌باتی سیاسی و جوڵانه‌وه‌ی خوێندکاری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕژێمێكی دیكتاتۆری كه ئه‌وێ ڕۆژێ پێشێلی هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تی وكلتورییهكانی كردبوو بۆ سڕینه‌وه‌ی شوناسی نەتەوەییمان، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان، وه‌ك ڕێكخراوێكی خوێندكاری چالاك وبزێو له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ،ڕۆڵی کاریگەریی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانانەدا هەبووە، لە دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه لێبڕاوانه به‌شداربووە له ئاڕاسته‌كردنی خوێندكاران و ئاشناكردنیان به مێژووی قوربانیدانی میللەتەکەمان و ئه‌و سته‌مه‌ی كه ده‌رهه‌ق به کوردستانیان كراوه، له بواری زانستی و په‌روه‌رده و فێربوونیش دا وه‌ك هه‌میشه ڕێكخراوێكی داهێنه‌ر وڕهچهشكێن بووه له کارکردن بۆ دانان و داڕشتنی به‌رنامه و فه‌لسه‌فه‌ی سیسته‌می خوێندن.
لێره‌وه جارێكی تر ئه‌م یاده شكۆداره به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گرین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌هیده خوێندكارانه داده‌نه‌وێنین كه له پێناو دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان شه‌هید بوون، هیوای سه‌ركه‌وتن وبه‌رده‌وامیش بۆ ڕێكخراوه پێشهنگهكهتان ده‌خوازین و ئومێد دەکەین بەرنامە و پلانی هاوچەرخ و گونجاوتان بۆ مامەڵە کردن و داکۆکیکردن لە خواستی سەردەمیانەی خوێندکاران هەبێت و شێوازی کاری تەقلیدی تێپەڕێنن و لەگەڵ هاوتاکانتان لە ڕێکخراوە خوێندکاریەکانی تر پیشەییانە و دوور لە هەژموونی حیزب ڕابەرایەتی داکۆکیکردن و خاوەنداریی لە داخوازیە ڕەواکانی خوێندکاران و قوتابیان بکەن.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
25/4/2020