سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ بۆردی ڕاوێژکارانی یاسایی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە
![](/media/5621/دڕێواز-فایەق-لەگەڵ-بۆردی-ڕاوێژکاران-2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132317891510000000)
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/4/2020 به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و لێكه‌وته یاساییانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دروستبوون، د. ڕێواز فایەق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مان و بۆردی ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕاوێژكارانی یاسایی و بۆردی ڕاوێژكاری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان شرۆڤه‌ی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریان کرد، كه له ڕۆژی 8/4/2020 تایبه‌ت به ڕاگرتنی ماوه‌ی تانه لێدان له داوا سزایی و شارستانیه‌كان ده‌ریانكردووه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به ئاڕاسته‌كردنی یاداشتێك بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌باره‌ت به تێبینیه بابه‌تی و ڕواڵه‌تیه‌كانی بڕیاره‌كه.