لێژنەی ئەوقاف بەبۆنەی جەژنی قیامە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان کرد
![](/media/5550/awqaf.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132310906390000000)
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان کرد، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی عیسا سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت ، لەناخی دڵەوە جوانترین ورازاوەترین پیرۆزبایمان ئاراستەی خوشك وبرایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان دەکەین داواکارین له خودای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی وئارامی وتێپەراندنی ئەم قۆناغە سەختە كەھەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوەبەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھیواخوازین هەمیشە کوردستان هەر بە مەڵبەندی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتە و ئایین و نەتەوەکان بمێنێتەوە .
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان
۱۱/٤/۲۰۲۰